نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ سه‌رو 80 دۆلار به‌رزبوه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا نزمبوونه‌وه‌ی به‌ۆچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی كانوونی دووه‌می 2023، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 69 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 877 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.