سەعدی پیرە: مەلا بەختیار تەوازنی تێكچووەو تووشی هیستریا بوە
  2023-01-17       3144       

ئا: ئاوێنە

 

بەهۆی ئەو تۆمارە دەنگییەی مەلا بەختیار كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بڵاو كرایەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە هێرشكی توندی كردە سەر مەلا بەختیار و بەوە وەسفی كرد كە ”تەوازنی تێكچووە“ بەڵام قسەكانی رەت نەكردەوە.

 

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، تۆمارێكی دەنگیی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاو كرایەوە و تێیدا سەعدی پیرە و ئاسۆ ئەڵمانی و حامیدی حاجی غالی كە ئێستا لە سەركردە دیارەكانی نزیك لە بافڵ تاڵەبانین، بە كۆنەبەعسی وەسف كرد و ئاشكرای كرد كە مووچەیان لای هەواڵگریی عێراق وەرگرتووە.

لە بەرامبەردا، ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، هێرشێكی توندی كردە سەر مەلا بەختیار و بە بەشی كوردیی (دەنگی ئەمریكا)ی وت، بابەتەكە كەسی نییە، بۆیە سكاڵای دژی مەلا بەختیار تۆمار نەكردووە و دەیەوێ لە ڕێگەی یەكێتییەوە بابەتەكە یەكلایی بكاتەوە.

سەعدی پیرە دەڵێت "لە هەموو حاڵەتەکاندا ناتوانین جارێکی تر مەلا بەختیار وەکوو پیاوێکی هاوسەنگی مەعقوول سەیری بکەین."

هەروەها جەخت دەكاتەوە "هەرچی بە کاک مەلا بەختیار بڵێم کەمه.‌ بەڵام مەلا بەختیار تەوازنی تێکچووە و تووشی هیستریایەک بووە، دەیەوێت ناوی خۆی بێنێتە ناو ناوانەوە. پێموایە دەیەوێت دەستە چەورەکەی خۆی بەسەر ئەوانی تردا بسڕێتەوە."

لە كۆتایی قسەكانیشی لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییە، سەعدی پیرە قسەیەكی گوماناوی دەكات و دەڵێت ”هەموو ئەو شتانەی مەلا بەختیار باسی دەکات، ئەگەر لەسەر ئەو موناقشەی لەسەر بکەین، لە هیچیان دەرناچێت." ئەمەش پرسیاری ئەوەی دروست كردووە كە ئاخۆ سەعدی پیرەش تۆمەتی بەعسی بوون دەداتە پاڵ مەلا بەختیار یان مەبەستی بابەتێكی دیكەیە؟

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×