پارلەمانتارە كوردەكەی بەریتانیا بەگەندەڵی تۆمەتبار ئەکرێت
  2023-01-21       600       

ئا: كاوە ڕەش - بەریتانیا

 

نەدیم زەهاوی، پارلەمانتاری پارتی كۆنسەرڤاتیڤی بەریتانیاو لەهەمان كاتیشدا، كە ئەو ئێستا بەرپرسی پارتەكەیەتی، تۆمەتی خۆدزینەوە لەدانی باج و فێڵكردن لەخەزێنەی دەوڵەتی خراوەتە پاڵ، بەوەی پشكی بەشێك لەوەبەرهێنانی لەكۆمپانیاكانی لەدەرەوەی بەریتانیا، تۆماركردوە بۆئەوەی باجی تەواو نەدات.

 

ئۆپۆزیسۆنی سەرەكی كە پارتی کرێکارانی بەریتانیایە، داوای لەسەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی، ڕیشی سوناک دەکات، کە نەدیم زەهاوی لەپۆستەکەی دووربخاتەوە، دوای ئەوەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، خۆی بواردوە لەدانی باج خەزێنەی HMRC كەبەچەندین چەند ملیۆن پاوەند دەخەمڵێندرێ.

 نەدیم زەهاوی، پێشوتریش بۆ ماوەیەك وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بووە، ئێستا ڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا، تۆمەتباری دەكەن، کەهەوڵیداوە خۆی لەدانی باج بەدوور بگرێت. هەربۆیە بەهۆی ئەوەی فشارێکی زۆری لەسەربووە، ئێستا ناچاربووە باجەکە بداتەوە  لەگەڵ سزای پێژماردن. 

ئەنجێلا ڕاینەر، جێگری سەرۆکی پارتی کرێکاران بەرهەڵستكار ڕایگەیاندوە; زەهاوی بەهۆی نەدانی باج، ئێمە ناتوانین لێی بێ هەڵویست بین و ئەو نابێ بەردەوام بێت لەپۆستەكەی، بەڵكو سەرۆکوەزیران دەبێت لەپۆستەکەی دووری بخاتەوە.

کۆمپانیاکەی زەهاوی، لەناو ڕیزبەندی وەبەرهێناندایە، كەبریتییە لە کۆمپانیای (بالشۆر ئینڤێستمەنتس) کە لە"جبل طارق" تۆمارکراوە.

 زەهاوی، ڕووبەڕووی پرسیاری پارلەمانتاران بووەتەوە، کە ئایا بالشۆری بەکارهێناوە بۆ خۆبواردن لەدانی باج لەگەڵ پشکەکانی کۆمپانیای YouGov، كەئەویش کۆمپانیایەكی ڕاپرسییە، کەلەساڵی ٢٠٠٠دا هاوبەشی بنیادی ناون.

 پارتی کرێکاران، داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە، لەسەر بونی پشكیی زەهاوی تێداو وەنەدانی باج لەسەر پشكەكانی. بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، زەهاوی بەم دوایانە، بەهۆی فشارو ئاشكرابونی، ناچار بووە ئەو باجەی کە قەرزدار بووە، لەگەڵ سزاكەی 30% بداتەوەو کۆی گشتی باجەکەی گەێشتۆتە 4.8 ملیۆن پاوەند.

 بی بی سی، دەڵێ "نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە پشتڕاست بکاتەوە، بەڵام کاتێک ڕۆژنامەی گاردیان چەندین جار پرسیاری لەبارەی سزاکە کردووە، وتەبێژی نەدیم زەهاوی ڕەتینەکردۆتەوە کەسزاکەیان دابێت".

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا چەندین جاری دیكەش زەهاوی ملیۆنەرو سیاسەتمەداری عێراقی لەبەریتانیا، بۆتە جێی باسی ڕاگەیاندنەكانی ئەو وڵاتە. هەر لەدەستكەوتنی نزیكەی بڕی پێنج ملیۆن پاوەند، لەشیرینیەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەسەردەمی پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكانی ئاشتی هەورامی و وەرگرتنی خەرجیەكانی گروپی ئەندام پارلەمانانی پشتگیری لەهەرێم، تا وەرگرتنی كرێی ئاوو غازو كارەبا لەسەر باجی میللەت بۆ خانووی دووەمی لەبەریتانیا.

نەدیم  زەهاوی بەڕەچەڵەك كوردێكی عئڕاقییەو  لەساڵی ١٩٦٧  لەدایك بووە، ئەو هەربەمنداڵی لەگەڵ خێزانەكەی وەك پەناهەندە ڕوویان لەبەریتانیا كردووە. لەساڵی ٢٠١٠وە ئەندام پارلەمانی بەریتانیایە لەسەر پشكی پارتی كۆنسەرڤاتیڤی دەسەڵاتدار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×