ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان، سهرۆکكۆماری توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی رووبه‌رووی یه‌كێک له خراپترین و گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانی جیهان بووه‌ته‌وه، بۆیه بۆ ماوه‌ی سێ مانگیش باری نائاسایی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان له وتاریکدا له ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردن لە ئەنقەرە رایگه‌یاند، “تیمه‌كانمان به درێژایی كاتژمێر كارده‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه، تیمه‌كانیش له چه‌ند وڵاتێكه‌وه گه‌یشتوونه‌ته لامان بۆ هاوكاریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردندا”.
سهرۆکكۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “تا ئێستا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بۆ سێ هه‌زار و 549 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و پێده‌چێت ژماره‌كان به‌رزببنه‌وه، هاوكات ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته 22 هه‌زار و 168 كه‌س و ئه‌م ئامارانه‌ش كۆتایی نین و ئه‌گه‌ری زیادبوونیان هه‌یه”.
ئه‌ردۆگان له وتاره‌كه‌یدا 10 ناوچه‌ی باشووری توركیای وه‌ک ناوچه‌ی كاره‌ساتبار راگه‌یاند و ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “باری نائاسایی بۆماوه‌ی سێ مانگ له توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت”.