سەرۆکی پارتی جەهەپە کە ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی تورکیایە، ئەردۆغان و حکومەتەکەی تۆمەتباردەکات بەوەی کە بەپێی پێویست گرینگیان بە سێکتەری بیناسازی نەداوە و بوەتەهۆی گەورەکردنی کارەساتەکە.
ئاوێنە: کەمال کلیچیدەر ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی جەهەپە لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا رەخنەی توندی لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا گرت و رایگەیاند: گەندەڵی حکومەت لە دروستکردنی باڵەخانەکان و یەکەکانی نیشتەجێبون هۆکاربوە بەوەی کە خەڵکی زیاتر ببنە قوربانی و باڵەخانەکان زیاتر بڕوخێن.
لەبەشێکی ڤیدیۆکەدا دەڵێت: ئەردۆغا و حکومەتەکەی هیچ ئامادەکارییەك یاخود مەرجێکییان بۆ دروستکردنی باڵەخانەکان بۆ حاڵەتی بومەلەرزە نەکردوە کە ماوەی 20 ساڵە لە دەسەڵاتدان.
ئۆغڵو وتیشى،" لەبەرئەوە من هەرگیز بیرم لە بینینی ئەردۆغان نەکردوەتەوە و پێم وایە داڕوخانی باڵەخانەکان پەیوەندی بە گەندەڵی دەسەڵاتەوە هەیە".
سەرۆکی جەهەپە دەشپرێت، پارەی باج و دەرامەت بۆ کوێ دەڕوات لە کاتێکدا نزیکەی چوار ملیار دۆلاری کۆکردوەتەوە لە خەڵکی، بەڵام ئەم پارەیە لە کوێیە و بۆچی بۆ خۆپاراستن لە کارەساتێکی سروشتی ئاوا خەرج نەکراوە.