رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئاشكراكردو رایگەیاند، تا ئێستا 21 هەزارو 43 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە، لە ئامەدی باكوری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا تا ئێستا ٢١ هەزار و ٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٨٠ هەزار و ٨٩٧ کەسیش برینداربون.
وتیشی، بومەلەرزەکە ئەم دواییە، سێ هێندەی بومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٩٩ گەورەتر و وێرانکەرترە.
ئاماژەی بەوەشدا كە"ئەم بومەلەرزەیە کە بە کارەساتی سەدە ناو دەبرێت، لە روبەری ٥٠٠ کیلۆمەتر (چوارگۆشە)دا کاولکاریی لێکەوتەوە و له نزیکەی لە هەزار کیلۆمەتریشدا هەستی پێکرا."
وتیشی"دوای تەواوبونی کارەکانیان لەو ناوچەی تێیدان، تیمهکانمان دەگوازینەوە بۆ مەڕەش و هاتای و ئادیامان کە کاریگەریی بومەلەرزەکەیان زیاتر تیدا بەدی دەکرێت."
ئەوەشی خستەڕو"پلان بۆ ئەوە دادەنێین سەدان هەزار خانو و شارەکان سەرلەنوێ ئاوەدان بکەینەوە کە لە بومەلەرزەکەدا زیانیان بەرکەوتوە".
هێمای بۆ ئەوەش كرد"لە ئێستادا لەگەڵ ئەو تیمانەی لەدەرەوەی وڵاتەوە هاتون، ١٦٠ هەزار کارمەندمان لە ١٠ پارێزگای زیانلێکەوتوەکە لە کاردان".
وتیشی"تەواوی بەشەناوخۆییەکانی سەرجەم زانکۆکانمان کە سەر دامهزراوهی بهشهناوخۆییهكانن، بۆ (یشتهجێكردنی زیانلێكهوتوان بەکاردەهێنین، تا هاوین لە زانکۆکانمان پشوەو خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت."