داعش هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سووریا و ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌كوژێت
  2023-02-17       796       


روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لەئەنجامی هێرشی چەکدارانی داعش بۆسەر ژمارەیەک هاوڵاتی لەسنوری پارێزگای حمس کە سەرقاڵی دۆزینەوەی دومەڵان بون، 75 کەس رفێندران، ئەمڕۆ کوژرانی 11 کەسیان پشتڕاستکراوەتەوە و تا ئێستاش چارەنوسی 64 کەسیان نادیارە.

ئاوێنه‌: روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتەسەر ناوچەی تەدمیری رۆژهەڵاتی حومس و 75 کەسیان رفاندوە کە سەرقاڵی دۆزینەوە و هەڵكەندنی دومەڵان بون، ئەمڕۆش کوژرانی 11 کەسیان پشتڕاستکراوەتەوە کە لەنێویاندا ژنێک و سەربازێکی سوپای رژێمی سوریا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا چارەنوسی 65 کەسی دیکە لە رفێندراوەکان دیار نیە کە لەنێویاندا ژن و کەسانی بەساڵاچو هەیە.

لەلایەكی دیكەشەوە میدیاكانی سوریا بڵاویانكردۆتەوە، زیاتر لە 50 كەس لەو كەسانەی دوێنێ رفێندرابون، ئەمڕۆ كوژراون، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی پشتڕاست نەكراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×