وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرای ده‌كات کە ژماره‌ی گیانلەدەستدان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه 40 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ئاوێنه: سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا به‌کەناڵی سی ئێن ئێن تورکی ڕاگه‌یاندووه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتۆته 40 هه‌زارو 642 كه‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشتۆته 108 هەزارو 68 کەس‌و 216 هەزارو 347 کەسیش ڕزگاریان بوەو ناوچە زیانلێکەوتوەکانی بومەلەرزەکە چۆڵکراون.
سۆیلو ئاماژەی بەوەشکرد کە ژمارەی ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە کاریگەریان لەسەر دروستبووەو کارەکانی گەڕان و رزگارکردن تیایاندا ئەنجامدراوە زیاد لە 20 هەزار باڵەخانەن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەوەشی خستەڕو کە بەشێکی بەرچاوی کارەکانی گەڕان و رزگارکردن تەواو بون.
رۆِژی 2022/2/6 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز چه‌ند شارێكی توركیا‌و باكورو ڕۆژئاوای كوردستانی هه‌ژاندو تائێستا گه‌ڕان به‌دوای قوربانبانی ڕوداوه‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش تادرێت ڕو له‌زیادبونه.