بومەلەرزەیەكی نوێ چەند ناوچەیەكی توركیاو سوریای هەژاند
  2023-02-23       668       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بومەلەرزەیەكی نوێ كە گوڕەكەی 5 پلە بوە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای هاتای رویداو لە چەند ناوچەیەكی سوریاش هەستی پێكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاگوزاری لەناكاوی توركیا رایگەیاند، سەعات 18:53 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە بەپێوەری رێختەر  پارێزگای هاتای هەژاندوە كە ناوەندەكەی شارۆچكەی دیفنێ بوەو قوڵایەكەی 9.76 كیلۆمەتر بوە.

هاوكات ناوەندیی نیشتمانیی بومەلەرزەی سوریا رایگەیاندوە، گوڕی بومەلەرزەكە لە سوریا 4.8 پلە بوە كە چەقەكەی 48 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری ئیدلب دور بوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×