ئێران رونكردنەوە لەبارەی دەنگی ئەو تەقینەوانەوە دەدات كە شەوی رابردو لە كەرەج بیستران
  2023-02-24       1642       

شەوی رابردو دەنگی چەند تەقینەوەیەك كە بەدوایاندا چەكی دژە ئاسمانی كەوتە كار لە شاری كەرەجی سەربە پارێزگای ئەلبورزی ئێران لە نزیك تارانی پایتەخت بیسترا. میدیای رەسمی ئەو وڵاتەش دەڵێت، مانۆڕێكی سەربازیی سوپای پاسداران بوە.

ئاوێنە: شەوی رابردو چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ماڵپەڕە نافەرمییەکانی ئێران بڵاوكرانەوە، کە تێیدا دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت و دواتر چەكی دژە ئاسمانی لە شاری کەرەج لە رۆژئاوای تاران دەخرێتەكار.

 بەشێك لە سەرچاوە ناڕەسمییەكان وەك "هێرشی سەربازی یان هێرشی درۆن" روداوەكەیان باسكردوە، بەڵام میدیای رەسمی ئێران، وتویەتی، كارەكە مانۆڕێكی سەربازیی سوپای پاسداران بوە.

ئاژانسی رەسمی ئێران ناسراو بە "ئیرنا" لەگەڵ بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە وتویەتی، شەوی رابردو سوپای پاسداران مانۆڕێكی شەوانەی لە دەوروبەری كەرەج ئەنجامداو بۆ ماوەی چەند خولەكێك، ژمارەیەك ئامانج لە شەودا بە هێرشی درۆن كرانە ئامانج.

ئەوەشی خستۆتەڕو، مانۆڕەكە بەمەبەستی ئامادەباشیی زیاتری هێزەكانی درۆن و دژە ئاسمانی بوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكان لێرە كلیك بكە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×