ده‌زگاى لوتكه ئاشكرایده‌كات، یەختێک بە100 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوتوه، نوێنه‌رێكى ده‌زگاكه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "زیاتر لە 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە".
ئاوێنه: شەهرام حه‌مه نوێنەری دەزگای لوتکە لەئەوروپا ئاشكرایكردوه، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەختێک بە100 کۆچبەرەوە لەکەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوتوه.
وتوشیه‌تى:"له‌و 100 كۆچبه‌ره‌ى له‌ناو یه‌خته‌كه‌دا بون، زیاتر لە40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە منداڵیشیان تێدایه‌و هەروەها 50 کەس ڕزگارکراون‌و تائێستاش نزیکی 10 کۆچبەر بێسەروشوێنن".
به‌وته‌ى نوێنه‌ره‌كه‌ى ده‌زگاى لوتكه له‌ئه‌وروپا، "یه‌ختەکە لەتورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆیشتوەو تائێستا هۆکاری ڕوداوەکەش نەزانراوەو ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرانەکراون".