ئەمڕۆ هەینی حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان ههشت تانکەر "گاز"ی گەڕاندەوە کە لە ئێرانەوە هاوردەکرا بون، بەهۆی نزمی "کوالێتیییهوه"، لە ڕێگەی دەروازەی سنوری فەرەحی نێوان هەردو وڵاتەوە.
ئاوێنه: ئیدارەی ستاندارد نیشتمانی ئەفغانستان کە لەژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیباندایە، رایگەیاندوە، دەست بەسەر تانکەرەکاندا گیراون کە سوتەمەنی "کوالێتی نزم"یان گواستوەتەوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ تێرمیناڵی مەحرودی ئێران لە دەروازەی سنوری "مایلی 78" لە فەرەح.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەنگاوی کردەیی جددی نراوه بۆ رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی سوتەمەنی کوالێتی نزم بۆ ناو وڵاتەکە"، هاوکات ڤیدیۆی تانکەرەکانیش بڵاوکردوەتەوە.
ئێران یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی کاڵا، سوتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ئەفغانستان، ئهو وڵاته بەشێکی گرنگی ئەو هەناردەکردنانە پێکدەهێنێت، ساڵانە هەزاران تانکەر کە بەرهەمە نەوتییەکان هەڵدەگرن لە ئێرانەوە دەچنە ئەفغانستان.