حكومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێ دەكات
  2023-03-09       636       

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتو دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێی موچەخۆران دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی یەكشەممەی داهاتو 12/3/2023 دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێی موچەخۆران دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دەبێت یەكەكانی خەرجی لە وەزارەت و فەرمانگە و پارێزگاكان پابەندبن بە تەرخانكردنی پارەی مانگانە و هەروەها پێشكەشكردنی راپۆرتی پێداچونەوەی كۆتایی بۆ ساڵی 2022 لەگەڵ رەچاوكردنی پابەندبون بە خشتەی خەرجكردنی پارەی موچە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×