بانکی ناوەندی ئاستی خستنە ڕووی دۆلاری ڕاگەیاند
  2023-03-12       663       

بڕی خستنەڕوی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە 189 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە 34 ملیۆن دۆلارى کەمتر خستوەتە بازاڕەکانەوە.

ئاوێنە: بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 189 ملیۆن  289 هەزار و 340 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 77 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 111 ملیۆن و 689 هەزار و 340 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە کاتى کردنەوەى بازاڕەکانى دراودا، نرخى دۆلار بەرز بووەوە و 100 دۆلار لە ئێستادا بە 157 هەزار و 300 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×