"راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم كاتییەو كێشە بۆ موچەی فەرمانبەران دروستنابێت"
  2023-03-26       1046       

به‌وته‌ی‌ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، "راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم كاتییەو كێشە بۆ موچەی فەرمانبەران دروستنابێت".

ئاوێنه‌: د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا بەمیدیاكانی‌ یه‌كێتی‌ راگەیاندووه‌، بەپێی دوایین زانیارییەكان كە باسی لێوەكراوە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم كاتییە و ئەگەر هەرێمی كوردستان خۆی سەرپەرشتیی فرۆشتنی نەوتەكەی بكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرجدەكات.

وتیشی‌، حكومەتی عێراق دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراقی بەڵێنیدابوو كە ئەگەر خۆی سەرپەرشتیی دۆسیەی نەوتی هەرێم بكات مووچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و كێشەی بەنزین و نەوتی سپی-ش چارەسەردەكات و كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروستنابێت.

24ی‌ ئه‌م مانگه‌ دادگای‌ ناوبژیوانی‌ سه‌ر به‌ژوری‌ بازرگانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسایه‌ له‌سودی‌ حكومه‌تی‌ عێراق‌و دژی‌ توركیا دوا بڕیاریدا، دادگاكه‌ ئەنقەرە پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی‌  له‌مه‌ودوا بەبێ رەزامەندی‌و مۆڵەت وەرگرتن لەحکومەتی عێراق، رێگە به‌هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم نه‌دات لەبەندەری جیهانەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×