سعودیە و ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوكرده‌وه‌؛ ناكۆكی حه‌وت ساڵه‌یان كۆتاییهات
  2023-04-06       407       

سعودیە و ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە چین واژۆکرد و رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی ڕێکخستنەکان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان، هاوکات رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هه‌ردو وڵات، به‌وه‌ش كۆتاییان به‌ناكۆكی حه‌وت ساڵه‌ی نێوانیان هێنا.

ئاوێنە: به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز، سعودیە و ئێران له‌ بەیاننامەیەکی هاوبه‌شدا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر دەستپێکردنەوەی سەردانی هاوبەشی بەرپرسان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بۆ هه‌ردو وڵات راگه‌یاندوه‌، هاوكات رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی رێكاره‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ و باڵیۆزخانه‌ له‌ تاران و ریاز.

رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان سعودیه‌ و ئێران دوای كۆبونه‌وه‌ی شازادە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە و حوسێن ئەمیر عەبدولله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دێت له‌ چین، كه‌ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاست باڵای نێوان هه‌ردو وڵاته‌ له‌ ماوه‌ی زیاتر حه‌وت ساڵی رابردودا.

 دیپلۆماسییەکانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە رێککەوتنێکی گرینگدا کە مانگی رابردو بە نێوەندگیری چین ئەنجامدرا.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، هەڵبژاردنی چین وەک شوێنی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران "درێژکراوەی ڕۆڵی ئەرێنی پەکینە لە گەیشتن بە رێککەوتنەکە و ئاسانکاری بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات".

سعودیە و ئێران بە سەرپەرشتی چین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان، کە 7 ساڵ لەمەوبەر پچڕا، هەردو وڵات و چین لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە 10ی ئازاردا رایانگەیاند، رێککەوتنەکە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

دوای چەند خولێکی دانوستان لە بەغدا و مەسقەت، دوایین خولی دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران لە نێوان 6 بۆ 10ی ئازار لە پەکین بەڕێوەچو، سه‌رئه‌نجام رێككه‌وتننامه‌ له‌ نێوانیان واژۆكرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×