رێكخراوی فاو: نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان دابەزیوە
  2023-04-07       485       

رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان ناسراو بە "فاو"، رایگەیاند، نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان لەماوەی ساڵی رابردودا، لەسەدا 20.5 دابەزیوە، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵێك لەمەوبەر بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە، نرخی خۆراك گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی.

ئاوێنە: رێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا هۆكاری دابەزینی نرخی خۆراكی لەسەر ئاستی جیهان گەڕاندۆتەوە بۆ دابینكردنی زۆریی خۆراك و كەمبونەوەی خواست لەسەر هاوردەكردنی لە وڵاتان و درێژكردنەوەی رێككەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆكرانی لەڕێگەی دەریای رەشەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، پێنیشاندەرەكانی دابەزینی نرخی خۆراك، ئاماژە بە دابەزینی نرخی دانەوێڵە، زەیتە روەكییەكان و بەرهەمەكانی شیرەمەنی دەكەن و ئەوەش قەرەبوی بەرزبونەوەی نرخی شەكرو گۆشتە جۆربەجۆرەكان دەكاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×