تیمی تەکنیکی سعودیه بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی کردنەوەی نوێنەرایەتییەکانی شانشینه‌كه بەڕوی ئێران‌دا و جێبەجێکردنی رێککەوتنی سێ قۆڵی هاوبەشی شانشینی سعودیە، ئێران و چین گەیشتە تارانی پایتەخت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانی تیمی ئه‌و وڵاته‌یه دوای حه‌وت گرژیی نێوانیان.
ئاوێنە: 6ی ئه‌م مانگه، دوای حه‌وت ساڵ گرژیی نێوان، په‌یوه‌ندی سعودیە و ئێران چوه قۆناغێكی نوێوه به نێوه‌ندگیری چین رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیان واژۆكرد، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە و هاوتا ئێرانییەکەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، لە پەکین واژۆكرا.
ئاژانسی هەواڵی سعودی (SPA) بڵاویکردەوە، تیمی تەکنیکی سعودیە بە سەرۆکایەتی ناسر بن عەواد ئەلغانوم، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە تارانی پایتەخت لەگەڵ سەرۆکی پرۆتۆکۆل لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆز هۆناردۆست کۆبوەوە.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکی تیمەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی پرۆتۆکۆل، باڵیۆز هۆناردۆست کرد، بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی له تیمەکە كرا و ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی هاتنی تیمەکە کرد، هاوکات هۆناردۆست ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ دابینکردنی هەمو ئاسانکاری و پاڵپشتییەک بۆ ئاسانکاریکردنی ئەرکی تیمه‌كه.
پێشتر سعودیە و ئێران له بەیاننامەیەکی هاوبه‌شدا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر دەستپێکردنەوەی سەردانی هاوبەشی بەرپرسان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بۆ هه‌ردو وڵات راگه‌یاند، هاوكات رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی رێكاره‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه له تاران و ریاز.
سعودیە و ئێران له بەیاننامەیەکی هاوبه‌شدا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر دەستپێکردنەوەی سەردانی هاوبەشی بەرپرسان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بۆ هه‌ردو وڵات راگه‌یاندوه، هاوكات رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی رێكاره‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه له تاران و ریاز.
سعودیە و ئێران بە سەرپەرشتی چین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان، کە 7 ساڵ لەمەوبەر پچڕا، هەردو وڵات و چین لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە 10ی ئازاردا رایانگەیاند، رێککەوتنەکە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
دوای چەند خولێکی دانوستان لە بەغدا و مەسقەت، دوایین خولی دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران لە نێوان 6 بۆ 10ی ئازار لە پەکین بەڕێوەچو، سه‌رئه‌نجام رێككه‌وتننامه له نێوانیان واژۆكرا.