ئەنجومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر: چارەنووسی ١٠٠ دۆلار، هەر ١٣٢ هەزار دیناری عێراقییە
  2023-04-11       671       


وتەبێژی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: تا حكوومەتی عێراق لەسەر بڕیارەكەی خۆی بەردەوام بێت، ئەوا بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە و پێشبینی دەكرێت دوای جەژن بەهای دینار تەواو بەرزبێتەوە و بگاتە ئەو ئاستەی كە حكوومەتی عێراق دیاریی كردووە.

ئاوێنه‌: كەیفی خۆشناو وتەبێژی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: "ئەگەرچی حكوومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە بەهای هەر ١٠٠ دۆلارێك ١٣٢ هەزار دیناری عێراقی بێت و لەم چوارچێوەیەشدا رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری دەخاتە بازاڕ، بەڵام خەڵكێك هەیە بۆ بەرژەوەندی خۆی دڵەڕاوكێ لە بازاڕ دروست دەكات، بەڵام چارەنووسی ١٠٠ دۆلار، هەر ١٣٢ هەزار دیناری عێراقییە".

مانگی ئاداری رابردوو، بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند كە دۆلار بە نرخی فەرمی نوێ بەرامبەر بەدینار دەفرۆشێت و ئاماژەی بەوەدابوو كە نرخی كڕینی یەك دۆلار لە وەزارەتی دارایی، بە ھەزار و ٣٠٠ دینار دیاریی كراوە و فرۆشتنی یەك دۆلار بە بانكەكان لە رێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە بە ھەزار و ٣١٠ دینار دیاریی كراوە، ھەروەھا فرۆشتنی یەك دۆلار لە بانكەكاندا بە ھەزار و ٣٢٠ دینار دیاریی كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×