تورکیا مەرجی بۆ کشانەوەی لە سوریا ئاشكرا ده‌كات و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت، هێزه‌كانیان له سوریا ناكشێننه‌وه تاوه‌كو بونی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌سه‌ر زه‌وی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بمێنن، ده‌شڵێت، "په‌كه‌كه کاریگەری زۆری لەسه‌ر سلێمانی هەیە، تا ئەو ڕادەیەی کە شارەکە نزیکبوەتە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بێت و فڕۆکەخانەی شارەکەش بۆ گواستنەوەی خۆی بەکاردەهێنێت، بۆیه راگرتنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاوێنە: لێدوانەکانی مه‌ولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا هات، له‌باره‌ی دۆخی سوریا وتی، "رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داوا له توركیا ده‌كات كه له خاكی سوریا بكشێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر رۆشنایی به‌رده‌وامی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)وه هیچ پێشمه‌رجێك قبوڵ ناكه‌ین".
په‌یوه‌ست به به‌رده‌وامی داخستی ئاسمانی توركیا به‌ڕوی سلێمانیدا، چاوشئۆغلو ده‌ڵێت، "پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ئەنقەرە وەک رێکخراوێکی نایاسایی پۆلێنی دەکات، کاریگەری زۆری لەسه‌ر سلێمانی هەیە، تا ئەو ڕادەیەی کە شارەکە نزیکبوەتە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بێت، پەکەکە فڕۆکەخانەی شارەکەش بۆ گواستنەوەی خۆی بەکاردەهێنێت، بۆیه راگرتنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی كاركردن له‌گه‌ڵ رێژمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ دڵنیابون له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی ئاواره سوریه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه.
جەختیشی کردەوە، "ئەمریکا کۆنتڕۆڵی ئاسمانی ناوچەکەی لە باکوری عێراق و سوریا کردوە و ئاگاداری هەمو شتێکە، پەیوەندی بە پارتی کرێکاران و یەکینەکانی پاراستنی گه‌له‌وه هەیە"، چاوش‌ئۆغڵو داوای لە عێراق کرد پەکەکە بە "رێکخراوی نایاسایی" بناسێنێت و کار بۆ بەرەنگاربونەوەی بکات.
تورکیا، یەپەگە بە لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەزانێت، کە تورکیا و ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا وەک "گروپێکی تیرۆریستی" پۆلێنی دەکەن.
لە ساڵی 2020ەوە تورکیا چوار ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە ناوخۆی عێراق به‌بیانوی بونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئه‌نجامداوه، كه زیاتر له سێ ده‌ده‌یه له‌گه‌ڵیدا له جه‌نگدایه و تائێستا هه‌زاران كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مۆسکۆ هەوڵدەدات رۆڵی ناوبژیوانی نێوان تورکیا و سوریا بگێڕێت، بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە چواری نیساندا وتی، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان رەنگە کات بخایەنێت، دوای ئەوەی مۆسکۆ بانگهێشتی یاریدەدەری وەزیرانی دەرەوەی سوریا، ڕوسیا، ئێران و تورکیای كرد.
سوریا تیشک دەخاتە سەر سێ خاڵی سەرەکی، ئەوانیش، "پێویستی کۆتاییهێنان بە بونی تورکیا لەسەر خاکی سوریا، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی سوریا و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر بە هەمو جۆرەکانییەوە".
پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لە 28ی کانونی دوەمی 2020 لە مۆسکۆ دەستیپێکرد، لەوکاتەدا ڕاوێژکاری لەنێوان سەرۆکی وەزارەتەکانی بەرگری ڕوسیا، سوریا و تورکیا ئەنجامدرا.