سەرۆک کۆماری تورکیا رایگهیاند: جەهەپە ئەو پارتەیە کە زۆرترین ستەمی لە گەلی تورکیا و کورد کردوە، کەچی قەندیل، كه مهبهستی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه)یه، دێت لە رێگەی هەڵبژاردنەکانەوە پشتوانی دەکات.
ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان لەمیانی رێورەسمی رادەستکردنی هەزار و 432 یەکەی نیشتەجێبوون و 17 شوێنیکار بە زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکانی 6ی شوبات لە شاری دیاربەکری باکوری کوردستان، بە مەبەستی کۆکردنەوەی دەنگ بۆ هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایاری داهاتوو وتارێکی پێشکەشکرد و پارتی كرێكارانی كوردستانی بهوه تۆمهتبار كرد كه پشتیوانی له کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و هاوپەیمانی میللـەت دەکات بۆ سەرۆکایەتی تورکیا.
"قەندیل دەیەوێت دەست بەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا بگرێت، بەڵام ئێمە با بەیەکەوە لە رۆژی 14ـی ئایاردا وانەیەکی مێژوییان پێ بدەین، کە هەرگیز وانەی لەم شێوەیان پێ نەدرابێت، پەکەکە رۆڵە و منداڵەکان دەڕفێنێت و دایکان جەرگسووتاو دەکات و شارەکان تێکدەدا و هەموو جووڵە و کردەوەیەکی دژ بە تورکیا و هاووڵاتییانیەتی و بۆ بەرژەوەندی جیاواز کار دەکات، بەڵام بانگەشەی دڵسۆزی دەکات". ئهردۆغان وای وت.
وتیشی، "ئامانجی بەردەوامی ئێمە بریتییە لە پاراستنی دیاربەکر بە پێچەوانەی ئەوانەی لە دژی ئەوانەی هاریکاری تیرۆریستان دەکەن".
ئەردۆغان سهبارهت به جەهەپەش وتی كه جهههپه ئەو پارتەیە کە زۆرترین ستەمی لە گەلی تورکیا و کورد کردووە، کەچی قەندیل دێ لە رێگەی هەڵبژاردنەکانەوە پشتوانی دەکات، لە کاتێکدا ئێمە بەرژەوەندیی کورد و هەموو تورکیامان لە پێش هەموو شتێکەوە داناوە.