"لەدو ڕۆژی جەژندا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمیان کردووە"
  2023-04-23       564       


دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات بۆ پشووەکانی جەژن زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێم بکەن، لە دوو رۆژی جەژنیشدا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمیان کردووە.

ئاوێنه‌: ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند، بۆ پشووەکانی جەژن پێشبینی دەکەن زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار گەشتیار ڕو لەپارێزگاکانی ھەرێم بکەن، لەو ژمارەیەش چاوەڕێ دەکرێت زۆرترین گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێرو سلێمانی بکەن.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم وتیشی، بۆ ئەمساڵ دەستەکەیان بەرنامەی ھەیە ژمارەی ھاتنی گەشتیاران بۆ حەوت ملیۆن گەشتیار بەرزبکاتەوە، کە ساڵی رابردوو زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردبوو و زۆرینەشیان لە پارێزگاکانی عێراقەوە ھاتبوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×