به‌هۆی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای سودان‌و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی گرتوخانه‌ی (كوپه‌ر) له‌شاری خه‌رتومی پایته‌خت هه‌ڵهاتن، گرتوخانه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ستگیركراوی سیاسی تێدابووه‌و یه‌كێك له‌وانیش عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئاوێنه: میدیاكانی سودان بڵاویانكرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای سودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا له‌نێو گرتوخانه‌ی كوپه‌ر، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پاسه‌وانه‌كان گرتوخانه‌كه‌یان چۆڵكردووهو دوای ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی گرتوخانه‌كه هه‌ڵهاتون، له‌نێو ههڵهاتووهكانیش عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی پێشوو زۆرێك له‌ده‌ستگیركراوانی سیاسی ئه‌و وڵاته هه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌زینداندان.
شه‌وی ڕابردوش گیراوانی گرتوخانه‌ی (سوبا) له‌باشوری خه‌رتوم هه‌ڵهاتبون، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا ده‌ستیانبه‌سه‌ر گرتوخانه‌كه‌دا گرتبو.
به‌ر له‌دو رۆژێش گرتوخانه‌ی هودا له‌نێو خه‌رتوم شكێنرا كه به‌شێكیان له‌ئیسلامییه توندڕۆكان بون كه له‌سه‌رده‌می عومه‌ر به‌شیردا به‌تۆمه‌تی جیاجیای تیرۆر دهستگیركرابون.