بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا
  2023-04-28       420       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ریختەر شاری مەشھەدی لە ئێران ھەژاند.

ئاوێنە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ریختەر و بە قوڵی ھەشت کیلۆمەتر لە شاری مەشھەد لە پارێزگای خوراسانی رەزەویی ئێران رویدا.

چەقی بومەلەرزەکە شاری قەدەمگا بوە و بومەلەرزەکە نزیکەی ١٠ چرکەی خایاندوە.

بومەلەرزەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ناوچەکە و شاری مەشھەد دروستکردوە و دوای بومەلەرزەکە خەڵکێکی زۆر لە ماڵەکانیان چونەتەدەر و لە سەر شەقامەکان ماونەتەوە.

موحسن نەجات، بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵکردنی قەیران لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی رایگەیاند، تا ئێستا بومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×