تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا کۆتایی هات
  2023-05-05       583       

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند "ئەو بارە نائاساییەی کە بەهۆی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان هەبوو، کۆتاییهاتووە". 

 

ئاوێنە: رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە ئاماژە بەوە دەکات 24ـی مانگی رابردوو، مردن بەهۆی کۆرۆناوە دابەزی بۆ سێ هەزارو 500 کەس لەهەفتەیەکدا، لەکاتێکدا کە لە کانوونی دووەمی 2021 هەفتانە 100 هەزار کەس بەکرۆنا دەمردن. 

 

رێکخراوەکە دەڵێت "لانیکەم گیان لەدەستدانی حەوت ملیۆن کەس بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە، بەڵام دەکرێت ژمارەی راستەقینەی مردوان نزیکەی 20 ملیۆن کەس بێت".

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆتایی ساڵی 2019 لەشاری وهانی چین سەریهەڵداو دواتر بەخێرایی بەهەموو جیهاندا بڵاوبووەوەو پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری جیهاندا لەماوەی دو ساڵی رابردودا توشی کرۆنا بوبێتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×