نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-05-19       640       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتەوە سەرو 76 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 72 دۆلار 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەبەرهێنەران جۆرێك لە گەیشبینییان لەلا دروست بوە لەبارەی مەترسییەكانی بەرزكردنەوەی سەقفی قەرزەكانی ئەمریكا.

هەروەها هۆكارێكی دیكەش ئەوەیە كە چاودێران پێشبینی دەكەن خواستی چین لەسەر وزە بەدرێژایی ساڵی 2023 لە بەرزبونەوەدا بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×