ولیام بۆرۆنز سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، راپه‌ڕینی چه‌كدارانه‌ی یه‌ڤگنی پریگۆژین رێبه‌ری گرووپی ڤاگنه‌ر، ته‌نگژه‌یه‌كی نوێیه بۆ رووسیا و كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر پلانه‌كانی پوتین هه‌بووه. ئه‌و پێشبینیی كردووه رووسیا ببێته ژێرده‌سته‌ی چین.
ئاوێنە: ئه‌و كه له دامه‌زراوه‌ی دیچلی به‌ریتانیا قسه‌ی ده‌كرد، باسی له هه‌ڵوێسته‌كانی پریگۆژین كرد و روونی كرده‌وه، پریگۆژین زۆر به راشكاوی ئه‌وه‌ی دركاند كه كرێملین له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ درێژه‌ی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكراینا داوه، ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی پوتین نه‌ك كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر ده‌ره‌وه هه‌بووه، كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر ناوماڵی خۆیشی هه‌بووه.
ولیام جێی بۆرنز كه پێشتر باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له رووسیا بووه، به باشی كۆمه‌ڵگه‌ی رووسیا ده‌ناسێت و پێداگری له‌وه كردووه كه رووسیا زۆر لاوازتر ده‌بێت.
ئه‌و ره‌تی كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا له‌و راپه‌ڕینه چه‌كدارییه هیچ رۆڵێكی هه‌بووبێت، به‌ڵكو پرسه‌كه پێوه‌ندیداره به كێشه و ناكۆكی و ململانێكانی ناوخۆی رووسیا .
سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی، پێشتریش پێداگریی له‌وه كردبوو كه هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ته‌نیا شكستی ئه‌و وڵاته‌ی به‌دواوه بووه، ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی جه‌نگ شكستی خواردووه، رووسیا بووه و له داهاتوودا ده‌یكاته ژێرده‌سته‌ی چین.
به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، ئه‌و له كۆتایی وتاره‌كه‌ی ده‌ڵێت، ناكۆكییه‌كانی ناوماڵی رووسیا ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی سیخوڕه‌كانی له رووسیا په‌ره پێ بدات، چونكه ئێسته خه‌ڵكی ناڕازی له رووسیا زۆر بوون و ئاماده‌ن هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
پێشتر رووسیا ئه‌مه‌ریكای به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو كه هانی خه‌ڵكی رووسیا ده‌دا ببنه سیخوڕی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی، تۆمه‌ته‌كه‌ی رووسیا پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
پێویسته بگوترێ له 24ی شوباتی 2021ه‌وه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، له 24ی حوزه‌یرانیش هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گرووپی ڤاگنه‌ر رووی دا كه به ناوبژیوانی بیلاڕووسیا كۆتایی پێ هات، به‌ڵام جه‌نگی ئۆكراینا به‌رده‌وامه.