وەزیری بەرگری ئەمەریکا: لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەبین کە رووبەڕووی چین دەبنەوە
  2023-07-28       478       

لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ئوستراڵیا، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا دەبن کە رووبەڕووی چین دەبنەوە.

ئاوێنه‌: لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند:" ئەمەریکا لە تەنیشتی ئەو وڵاتانە دەوەستێت کە رووبەڕووی رەفتاری چەوسێنەرانەی حکومەتی چین دەوەستنەوە".

شایەنی باسە مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا سەردانی چینی کرد کە ئەویش ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بوو.

سەردانەکەی بلینکن لەکاتێکدابوو کە لە مانگی شوبات بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی نێان ئەو دوو وڵاتە لەسەر هەبوونی باڵۆنێکی چێن لەسەر ئاسمانی ئەمەریکا و خستنەخوارەوەی لەلایەن واشنتۆنەوە، ئەو سەردانە دواخرابوو.

دوابەدوای سەردانەکەی بلینکنیش، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا سەرۆکی چینی بە کەسێکی دیکتاتۆر ناوبرد و ئەمەش جارێکی دیکە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی دروستکردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×