سەرۆککۆماری ئێران بەشێوەیەکی فەرمی لە رێگەی باڵیۆزی وڵاتەکەیەوە، بانگهێشتی سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ وڵاتەکەی.
ئاژانسی هەواڵی وامی ئیماراتی بڵاویکردەووە:" ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بە فەرمی محەمەد بن زاید ئالنهیان سەرۆکی ئیمارات و حاکمی ئەبوزەبیی بانگهێشتی تاران کرد".
شایەنی باسە مانگی رابردوو حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات، وەزیری دەرەوەی ئێران لە زاری سەرۆککۆماری وڵاتەکەیەوە محەمەد بن زاید ئالنهیانی بانگهێشتی تاران کرد و ئەویش خۆشحاڵی و ئامادەیی خۆی بۆ سەردانکردنی ئێران دەربڕیبوو.