سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گێڕانه‌وه‌ى سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا بارى 60 ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌ل‌و كه‌ره‌سته‌ى دزراوى پاڵاوگه‌ى بێجى له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه"، ده‌شڵێت، "پاڵاوگه‌ى بێجى ده‌خه‌ینه‌وه‌كارو هاورده‌كردنى سوته‌مه‌نیش ڕاده‌گرین له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقه‌وه".
ئاوێنه: محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم کەلوپەل‌و پێداویستییە دزراوەکانی پاڵاوگەی بێجی گەرێندراونەتەوەو بەکارکردنی پاڵاوگەكه‌ش، عێراق پێویستی بەهاوردەکردنی سوتەمەنی نامێنێت.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ سه‌ردانى پاڵاوگه‌ى بێجى كرد، دواتر محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یامێكى ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئەو کەلوپەل‌و پێداویستییە دزراوانەی بونە هۆی لەکارکەوتنی پاڵاوگەی بێجی، سه‌رجه‌میان گەڕێندراونەتەوە، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵى كڕینه‌وه‌ییمان بدایه، تێچووەکەی سه‌دان ملیۆن دۆلار بوو".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "گرەنتی سەرلەنوێ کەوتنەوەگەڕی پاڵاوگەی بێجی دوپاتدەکەینه‌وه‌و دواى كه‌وتنه‌وه‌كاریشى، عێراق پێویستی بەهاوردەکردنی سوتەمەنی نابێت‌و ڕێگه به‌هاورده‌كردنى سوته‌مه‌نى ناده‌ین".
سودانى وتى، "تائێستا بارى 60 ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌ل‌و كه‌ره‌سته‌ى دزراوى پاڵاوگه‌ى بێجى له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌رو به‌ندى داگیركردنى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌و پاڵاوگه‌یه دزراوه‌و گواستراوه‌ته‌وه هه‌رێم".
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى تائێستا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ پاڵاوگه‌ى بێجى له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌هاكانیان سه‌دان ملیۆن دۆلاره".