ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى ئێران بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە سعودییە و لە ئێستادا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادى جێنشینى ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدایە و تێیدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئاوێنه: میدیاکانى سعودییە بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە ڕیاز و لە ئێستادا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنشینى سعودییە لە کۆبوونەوەدایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەى نێوان وەزیرى درەوەى ئێران و شازادەى جێنشینى سعودییە پەیوەندییەکان نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
جێگەى ئاماژەیە، دوای چەند ساڵ لە پچڕان و تێكچوونی پەیوەندیەكانی نێوان سعودیە و ئێران، مانگی ئاداری ئەمساڵ پەیوەندییەکانیان بە نێوەندگیری چین بەرەو ئاسایی بوونەوە چوو، دواتریش ئەو دوو وڵاتە ڕێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان نێوانیان و بۆ ئەو مەبەستەش باڵیۆزخانەى وڵاتەکانیان لە تاران و ڕیاز کردەوە.