وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه زیاتر له 82 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی تا ئێسته له ده‌ستداوه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ وشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا و فره‌وانبوونی دیارده‌ی به بیانبوون و كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری دیجله و فورات ده‌گه‌ڕێته‌وه. هاوكات هۆشداری له كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی له عێراق ده‌دات كه ده‌بن به هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی دانیشتووانی به‌شێكی ناوچه جیا جیاكانی عێراق دروست ده‌كات.
عه‌لی شمه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه خراپ به‌كارهێنانی زه‌وی كشتوكاڵی بۆ كاری تر جیا له كشتوكاڵكردن و هه‌ڕه‌شه‌كانی گۆڕانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا وایانكردووه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر فره‌وانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان چیتر بۆ كشتوكاڵكردن نه‌شێن و به ته‌واوی بێسوود بمێننه‌وه، به دیاریكراویش تا ئێسته زیاتر له 82 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی وه‌ك زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵكردن و وشكبوو تۆماركراون، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر عێراق و دیارده‌ی به بیانبوون زۆر فره‌وانتر و خێراتر ده‌كات و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان زۆر كه‌متر ده‌كات و ناچار ده‌بین كه بۆ زۆربه‌ی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان پشت به ده‌ره‌وه ببه‌ستین و هاورده‌ی عێراقیان بكه‌ین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی بریتییه له به‌كارهێنانی به ئه‌نقه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی تر، وه‌ك دروستكردنی كاریگه‌ری پیشه‌سازی و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، ئه‌مه وایكرد كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ساڵی 2022 بڕیاری ژماره 320 ده‌ربكات، كه له ڕێی ئه‌و بڕیاره‌وه ڕێگری له گۆڕانكاری هه‌ڕه‌مه‌كی زه‌وی كشتوكاڵی و به‌كارهێنانی بۆ بوار و مه‌به‌ستی ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش پێویستی به پرۆسه‌یه‌كی ورد هه‌یه تا زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه ناسنامه‌ی بگۆڕێت و له زه‌وییه‌كی ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه بۆ زه‌وی بازرگانی و پیشه‌سازی و نیشته‌جێكردن بگۆڕدرێت. ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی یاسا و ڕێكار و ڕێنماییه ده‌ركراوه‌كان ده‌كرێت و لیژنه‌ی له‌سه‌ر پێكده‌هێنریت، تا بڕیاری ڕه‌زامه‌ندیدان له گۆڕینی زه‌وییه‌ك له زه‌وی كشتوكاڵییه‌وه بۆ زه‌وییه‌كی ته‌رخانكراو بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ری، یان كاریگه‌ری پیشه‌سازی.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا عه‌لی شمه‌ری باسی له ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت پێوه‌ست به‌و بابه‌ته كرد و ڕوونی كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی تا ئێسته كاری پێ ده‌كرێت، بریتییه له گۆڕینی به‌شێك له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ زه‌وی نیشته‌جێبوون و دروستكردنی شاری نیشته‌جێبوون، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو جۆره زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی ناگرێت و مه‌رج و ڕێنمایی خۆی هه‌یه و ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان به گوێره‌ی یاسا و ڕێكاره‌كان ده‌كه‌ن، ڕێگرییان لێ ده‌كرێ و گرێبه‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی مۆڵه‌ت پێنه‌دراو هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
پێشتر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان عێراقی له ڕیزبه‌ندی پێنجه‌م زیانمه‌ندترین وڵاتی دنیا له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا ناساند و دووپاتی كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و كه‌مبوونی بارانبارین و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ساڵانه زیاتر له 400 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له عێراق وشك ببن و چیتر و بۆ كشتوكاڵكردن شیاو نه‌بن.
له‌لایه‌كی تره‌وه تۆفیق عه‌لی ئه‌منداری یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌ی جووتیاران له پارێزگه‌ی به‌سڕه ئاشكرای كرد، كه كه‌رتی كشتوكاڵ له عێراق به ده‌ست كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت و دیارترینیشیان وشكبوونی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و نه‌شیاوبوونیانه بۆ كشتوكاڵكردن و گۆڕینیانه بۆ زه‌وی پیشه‌سازی و بازرگانی، له‌و نێوه‌نده‌یشدا پارێزگه‌ی به‌سڕه گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وتووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی تری عێراق.
تۆفیق عه‌لی بۆ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه كێشه‌كه هه‌ر پێوه‌ست نییه به وشكبوونی سروشتی له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه و كه‌شوهه‌واوه، به‌ڵكو به ده‌ستی مرۆڤ و به ئه‌نقه‌ست به‌شێك له زه‌وییه‌كان وشك ده‌كرێن و وایان لێ ده‌كرێ كه چیتر بۆ كشتوكاڵكردن شیاو نه‌بن. ئه‌مه‌یش به‌هۆی پرۆژه‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه‌یه كه سه‌رمایه‌داران به چڕی كار له‌و سێكته‌رانه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام خه‌ریكی وه‌رگرتنی زه‌وی كشتوكاڵی و گۆڕینیان بۆ زه‌وی دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، چونكه به‌هۆی زۆربوونی به‌رده‌وامی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه، به‌رده‌وام خواست له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون زیاتر و زیاتر ده‌كات.
له ئه‌نجامی هۆكاره سروشتی و ده‌ستكرده‌كانی مرۆڤ زۆرێك له به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به ته‌واوی ڕوویان له كه‌مبوون كردووه، به تایبه‌ت له باشووری عێراق، كه سه‌رده‌مانێك باشترین جۆری خورما له باشووری عێراق به‌رهه‌مده‌هێنرا، به‌ڵام ئێسته ئه‌و به‌روبوومه به ته‌واوی ڕووی له كه‌می كردووه و ته‌نانه‌ت عێراق خورما له ئێران و وڵاتانی تر هاورده ده‌كات.