زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە هەڵکشاندایە
  2023-08-31       395       

ئەمڕۆ  پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی زیارەتکارانی  مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣٢٩ هەزار و ٤٠٠ کەس، کە لە ڕێگەی هەشت بەندەر و سێ فڕۆکەخانەوە هاتوونەتە ناو عێراقەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی باڵای ئاسایش بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ بەڕێوەبردنی چلەی ئیمام حوسێن و مامەڵکردن لەگەڵ زیارەتکاران، هێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم ڕێگاکانی گەیشتن بە کەربەلا جێگیر کراون.

وتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە ڕێکارەکان کردووە بۆ ئاسانکاری هاتنی زیارەتکاران لە سەرجەم بەندەرەکانی وڵاتەوە، ئەوانیش ئەلمونزریە، زورباتیە، ئەلشەیب، ئەلشەلامچە، سەفوان، مەندەلی، کەرکوک،ئەلقائیم، فڕۆکەخانەی بەغدا، نەجەف و بەسرە.

تا ئێستا زیارەتکاران بەردەوامن لە هاتنیان بۆ عێراق بۆ وڵات بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکانی چلەمین ئیمام حوسێن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی زۆریان داوە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکاران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×