عێراق..16 زیارەتکار له‌روداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
  2023-09-02       356       

لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دوجەیل-سامەڕا، 16 زیارەتكار گیانیان لەدەستدا و 13ی دیكەش برینداربون كە زۆربەیان ئێرانین.

ئاوێنە: خالید بورهان، بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای سەڵاحەدین، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە روداوێكی هاتوچۆی سەختدا لەسەر رێگای قەزای دوجەیل-سامەڕا، 16 زیارەتكار گیانیان لەدەستداو 13ی دیكەش بەسەختی برینداربون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئێرانین.

خالید بورهان وتوشیەتی، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەو نەشتەرگەرییان بۆ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×