زانکۆی سلێمانی میوانداریی پێشبڕكێی زانستیی زانکۆکانی عێراق دەکات
  2023-09-05       355       

پێشبڕکێیەکی زانستی لە زانکۆی سلێمانی، بە بەشداری زانکۆکانی عێراق بەڕێوەچوو.

ئاوێنە: رێبوار عەلی محەمەد رێکخەری پێشبڕکێکە رایگەیاند، “ئەمڕۆ زانکۆی سلێمانی بە وەرگرتنی 76 پڕۆژەی زانستی لە زانکۆ جیاوازەکانەوە، زانکۆی سلێمانی میوانداریی پێشبڕکێی زانکۆکانی هەرێم و عێراقی کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەناو ئەو پڕۆژە زانستییانەی کە هەڵبژێردراون 13 پڕۆژەی زانستییان تایبەتمەندە بە ژینگە، لە پێشبڕکێکەدا سێ پڕۆژەی زانستی لەنێو سەرجەم پڕۆژەکان لەلایەن لیژنەیەکی زانستیی تایبەتمەندەوە هەڵبژێردران”.

راشیگەیاند کە “ئەو سێ پڕۆژەیە بەشداریی پێشبڕکێی بەرلین دەکەن لە ئەڵمانیا، یەکێک لەو سێ پڕۆژەیەی کە ئەمڕۆ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە یەکێک لە ناوەندە پێشکەوتووەکانی بەرلین هەڵبژێردرێت”.

روونیشێکردەوە، ئەو پڕۆژەیەی لەلایەن بەرلینەوە هەڵدەبژێردرێت، لەلایەن ئەوانەوە جێبەجێکردن و پاڵپشتیی دارایی بۆ دابیندەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×