چین لە وەبەرهێنانی سێكتەری نەوتدا لە عێراق، ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاند
  2019-07-31       806       
چانگ تاو باڵیۆزی چین لە بەغداد رایگەیاند،''وەبەرهێنانی وڵاتەكەی لە سێكتەری نەوتدا لە ساڵی ٢٠١٨دا لە عێراق، ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە''.
 
ئاوێنه‌: باڵیۆزی چین لە بەغدا، چانگ تاو رایگەیاند، ''وەبەرهێنانی وڵاتەكەی لە سێكتەری نەوتدا لە ساڵی رابردوودا لە عێراق، ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە''.

چانگ تاو دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت، راكان سەعید جبوری بە هاوبەشی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ساز كرد چانگ تاو رایگەیاند، ''وەبەرهێنانی وڵاتەكەی لە سێكتەری نەوتدا لە ساڵی رابردوودا لە عێراق، ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە''.

جێگای ئاماژەیە چین باڵادەستیەكی بەرچاوی هەیە لە وەبەرهێنان لە بواری نەوت و غازدا لە عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا، كۆمپانیای چین بۆ ئەندازیاری و دامەزراوە نەوتییەكان گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای غازی بەسرە واژووكردبوو كە بەپێی گرێبەستەكە كۆمپانیاكە كاری وەبەرهێنان دەكات لە كێڵگەی غازی ئەرتاوی رۆژئاوای پارێزگای بەسرە.

سەبارەت بە بوارە بارزگانیەکانی نێوان هەردو وڵات، چانگ تاو وتی ''ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە ٢٠١٨دا، گەیشتووەتە ٣٠ ملیار دۆلار''.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×