بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز وڵاتی مه‌غریبی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان وێڕای زیانه مادییه‌كان، نزیكه‌ی 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاوێنە: گۆڕی بومەلەرزەكە 6.8 پله بوە به‌پێوه‌ری رێختەرو له هه‌رێمی ئه‌لحوزی ناوه‌ڕاستی مه‌غریب تۆمار كراوه.
به‌گوێری ئاژانسه جیهانییه‌كان ئه‌و شارانه‌ی كه زۆر كاریگه‌ر بون به بومه‌له‌رزه‌كه بریتین له مه‌راكیش، دار ئه‌لبه‌یزا، ئهكادیر و ربات و نزیكه‌ی دو خولهك به‌رده‌وام بوه و زۆرینه‌ی دانیشتوانی ماڵه‌كانیان به‌جێهێشوه و چونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان.
لای خۆیه‌وه په‌یمانگه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه له زانستی بومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 6.8 پله بوه به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و له قوڵاتی 27 كیلۆمه‌تردا بوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریبیش رایگه‌یاند كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه تا ئێستا 296 كه‌س گیان له‌ده‌ست داوه و 153 كه‌سیش بریندار بون و ده‌یان باڵه‌خانه‌یش روخاون.
دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ش ده‌یان هه‌زار كه‌س له مه‌غریب به‌هۆی ترسیان له دوباره‌بونه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه، چونه سه‌ر شه‌قام و نه‌چونه ماڵه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، زیان به چه‌ندین ناوچه گه‌یشتون و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له هه‌وڵی رزگاركردنی ئه‌وانه‌دان كه هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردودان.