سوودانی سەردانی ڕووسیا دەكات
  2023-10-05       377       

میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانێكی فەرمی بۆ ڕووسیا ئەنجام دەدات، بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا كۆ ببێتەوە و تێیدا چەند دۆسیەیەكی هاوبەش تاوتوێ بكەن.

ئاوێنە: ئاژانسی ڕۆریتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراقەوە، وادەی سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ڕووسیا ئاشكرا کردووە.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی ڕۆریتەرزی ڕاگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ٩ی ئەم مانگەوە بەغدا بەرەو مۆسكۆ جێدەهێڵێت، لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ ى ئەم مانگەدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا كۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، سوودانی لە سەردانەكەی بۆ مۆسكۆ چەند دوسیەیەكی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکى ڕووسیا تاوتوێ دەكات، لەوانە هاوكاری ئابووری و سیاسی و چەند دۆسیەیەكی دیكە.

جێگای ئاماژەیە، لە ٢١ی ئەیلول، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كاتی سەردانەكەی بۆ نیویۆرك ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێش كۆتایی ئەمساڵ سەردانی ڕووسیا دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×