سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبای جەژنی "جەما" ئاڕاستەی ئێزیدییەكان دەكات
  2023-10-06       346       


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جەژنی جەما-ی تایبەت بە ئێزیدییەكان پیرۆز دەكات و لە هەوڵەكانیان بۆ پشتگیریكردن لە مافەكانی پێكهاتەكان بەردەوام دەبن.

ئاوێنه‌: سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە راگیەیەندراوێكدا لە پلاتفۆڕمی ئێكس (توێتەر) بڵاویكردەوە:" پیرۆزبایی دڵسۆزانە لە گەلەكەمان، هاووڵاتیانی ئێزیدی بەتایبەت دەكەم، بە بۆنەی(جەژنی جەما)وە، كە بۆنەیەكە بۆ چەسپاندنی خۆشەویستی، پێكەوەژیان،  برایەتی و پشتڕاستكردنەوەی هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەت بۆ پشتگیریكردنی مافەكانی هەموو پێكهاتەكان و دابینكردنی دادپەروەری بۆیان".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" پلان و بەرنامەكانمان لە بوارەكانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە، ئامانجی سەرەكی مانە لەپێناو گشت پێكهاتەكان وبەدیهێنانی خەونی سەرجەم ئێزیدییەكانی عێراق". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×