لە پێناو دابینكردنی غازی سروشتی، عێراق یادداشتنامەیەكى لەگەڵ توركمانستان واژوو کرد
  2023-10-06       349       


بەمەستی دابینكردنی غاز بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا، وەزارەتی كارەبای عێراق واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی لەگەڵ توركمانستان ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای حكوومەتی عێراق بڵاوی كردەوە، زیاد عەلی فازیل وەزیری كارەبا و بابایێڤ وەزیری دەوڵەتی توركمانستان بۆ كاروباری غاز یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان بە مەبەستی دابینكردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا واژوكردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەم یاداشتە دەستپێشخەرییەكی گرنگ دەبێت بۆ كردنەوەی ئاسۆی هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها دەبێتە هۆكارێك بۆ دووركەوتنەوە لە دابەزینی ڕێژەی دەردانی غاز.

وەزیری كارەبای عێراق ڕوونی كردەوە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران، حكوومەت كار لەسەر وەبەرهێنان لە كێڵگە غازە نیشتمانییەكان لە ماوەی دیاریكراودا دەكات.

وتیشی وەزارەت پلانی گەورەی هەیە بۆ بەردەوامبوون لە تەواوكردنی پڕۆژەكانی پەیوەندیدار بە كارەباوە، وەك دامەزراندنی وێستگەی وزەی خۆر، و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی.

ئەمەش لەكاتێكدایە لەئێستادا عێراق بۆ بەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبای ولاتەكە پشت بە هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە دەبەستێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×