نوری مالیكی ستایشی هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەكات
  2023-10-07       466       

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ستایشی هێرشەكانی ئەمڕۆی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بۆ سەر ئیسرائیل دەكات و دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆی حەماس لە دەرەوەی تواناو بیركردنەوەی هێزەكانی ئیسرائیل و حكومەتی ئەو وڵاتە بوە.

ئاوێنە: نوری مالیكی، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامێكدا رایگەیاند"بە شانازی و پێزانینەوە چاودێری هێرشە ئازاو پلانە سەركەوتوەكەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەكەین كە هێزەكانی قەسام و موجاهیدەكانی دیكەی گروپە چەكدارەكانی فەلەستین پێی هەڵساون دژ بە داگیركەری زایۆنی."

بەبڕوای نوری مالیكی، ئەو ئۆپەراسیۆنەی باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس "لە دەرەوەی تواناو بیركردنەوە"ی هێزەكانی ئیسرائیل و حكومەتی ئەو وڵاتە بوە.

نوری مالیكی وتوشیەتی"پیرۆزبایی لە برایانی فەلەستین دەكەین بەبۆنەی ئۆپەراسیۆنەكەیانەوە."

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی كردوە لەپاڵ گەلی فەلەستیندا بوەستن و پشتیوانی لە داخوازییەكانی بكەن بۆ "رزگاركردن"ی خاكەكە لەدەستی ئیسرائیل.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×