بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى بە شێوەى کاش خستە بازاڕەوە
  2023-10-08       456       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٥ ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٩ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٥٦ ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئاوێنه‌: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٥ ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٣٩ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٥٦ ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٨ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×