هادی عامری: ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان لەشەڕی فەڵەستین بکات ئێمەش دەستوەردان دەکەین
  2023-10-09       567       

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح هەڕەشەی ئەوەدەکات، ئەگەر ئەمریکا لەبەرژەوەندیی ئیسرائیل دەستوەردان لەشەڕی دژ بەفەڵەستین بکات، ئەوانیش وەك مقاوەمەی عێراق دەستوەردان دژی ئیسرائیل دەکەن.

ئاوێنە: هادی عامری ئەمڕۆ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، هەموو سەرکردەکانی عەرەب پشتیان لە ئیسرائیل کرد و تەنیا هێزەکانی بەرگریی و شۆڕشی ئیسلامیی توانییان گورزی گەورە لە ئیسرائیل بدەن.

بەوتەی هادی عامری، ئەمڕۆ عێراقی نوێ بە تەواوی پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین دژی ئیسرائیل دەکات.

هاوکات ئەو سەرکردە شیعەیە وتیشی، "دەبێت ئامادەبین بۆ بەرگریکردن لە فەڵەستین و ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان بە سودی ئیسرائیل بکات، ئێمەش دەستوەردان بە سودی فەڵەستین دەکەین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×