سەدر بانگەوازیی خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات لە عێراق
  2023-10-09       554       

سەرۆكی ڕەوتی سەدر داوای لە هاوڵاتییانی عێراق كرد، ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە ناوەڕاستی بەغدا ئەنجام بدەن، بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە فەڵەستین و دژایەتیی كردنی ئەمریكا.

ئاوێنه‌: موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لەبارەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پشتیوانی كردن لە فەڵەستین، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەركی ئێمە و عێراقییەكانە بەرەنگاری داگیركاریی ئەمریكا ببینەوە، هەروەها پشتیوانی لە فەڵەستین دژی ئیسرائیل بكەین، هەر بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەكەین ڕۆژی  هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەی دەنگی عێراق بەرز ببێتەوە و بگاتە هەموو جیهان.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها لەو خۆپیشاندانەدا دەیسەلمێنین كە بەردەوامین لە پشتیوانی چاكسازیی دژی گەندەڵكاران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×