سودانی گه‌یشته‌ روسیا
  2023-10-10       363       

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا و بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

ئاوێنە: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ مۆسكۆی پایته‌خت.

پێشتر ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری بەرپرسێکی حکومی عێراقەوە بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە، سەردانەکەشی ماوەی دو رۆژ دەخایەنێت.

کۆبونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی روسیا و عێراق بە ئامانجی هەماهەنگی ئابوری و سیاسی دێت، لە مانگی (ئەیلول/9)ی ئه‌مساڵیش فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندبو، بەر لە کۆتایی ئەمساڵ سودانی سەردانی مۆسکۆ دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×