ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیادەکرێت
  2023-10-11       651       

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیادەکرێت”.

ئاوێنە: محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “زیادکردنی مووچەی خانەنشینان عێراق بەهۆی نەبوونی سیولەی نەختینە وەستاوە، بەڵام کارەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی لەڕێگای ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بخرێتە یاسای بودجەوە”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “بەهۆی قەیرانی ئابوری و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بارودۆخەکە گۆڕاوە، لیژنەی دارایی چاوەڕێی هەبوونی سیولەی نەختینە دەکات و سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیادەکات”.

دەشڵێت، “زیادکردنەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە خاڵیان کەمترە بەراورد بە فەرمانبەرەکانی دیکە بۆئەوەی لەگەڵ تێچووی ژیاندا بگونجێت”.

پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندبوو، “تێچووی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان دەگاتە زیاتر لە 4 ترلیۆن و 500 ملیار دینار لەسەر حکومەت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×