کەتائیبی حزبووڵڵای عێراق هەڕەشەی کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق دەکات ئەگەر بێتوو ئەمریکا بەشداریی شەڕی دژ بە بزوتنەوەی حەماس بکات.
ئاوێنە: ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای عێراقیی لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی "موشەک و درۆنەکانی ئەوان لە ئامادەباشیدایە بۆ بەئامانجگرتنی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لەناو خاکی عێراق".
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا ئەمریکا خۆی بەدوورگرتووە لەوەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دژی بزوتنەوەی حەماس بچێتە شەڕەوە بەڵام کەشتی جەنگیی زەبەلاحی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
ئەو شوێنانەی مەترسییان لەسەرە لە عێراق لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە بکرێنە ئامانج بریتین لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەربازگەی عەین عیسا لە ئەنبار، سەربازگەی هەریر و فڕۆکەخانەی هەولێر.