سوپای ئیسرائیل كۆی زیانه‌كانی له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماسه‌وه‌ راگه‌یاند
  2023-10-11       519       


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، سوپای ئیسرائیل قه‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌ مرۆییه‌كانی ئاشكراكرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌ له‌ ناكاوه‌كه‌ی حه‌ماس له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه‌، لێیكه‌وتووه‌.

ئاوێنه‌: له‌م باره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه‌، 169 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون. پێشتر سوپای ئیسرائیل ناسنامه‌ی هه‌ندێك له‌ كوژراوه‌كانی راگه‌یاند كه‌ له‌ هێرشه‌كاندا كوژرابوون. به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئاماری كۆی قوربانییه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ئۆردوگاكانی ده‌وروبه‌ری غه‌زه‌ و تێیدا بمێنێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سوپای ئیسرائیل دڵنیایه‌ له‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر  ناسنامه‌ی 60 له‌و رفێنراوانه‌ی ئیسرائیل هه‌یه‌ كه‌ له‌ غه‌زه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.
 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×