وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا
  2023-10-12       385       

كەمێك پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن هاوتا عێراقییەكەیەوە پێشوازی لێ كرا، بڕیارە هەردوولا تاوتوێی دۆخی ناوچەكە و شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بكەن.

ئاوێنه‌: میدیا ئێرانییەكان هەواڵی سەردانی حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان بۆ عێراق ڕاگەیاند.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانێکی دیپلۆماسییە بۆ عێراق، لوبنان و سووریا، بە مەبەستی تاوتوێكردنی دواین پێشهاتەكانی غەزە.

ئاماژە بەوەش كراوە، وا بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی بكات، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەش كۆببێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە سەرەتای شەڕەكانی ئەم دواییەی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە، ئێران پاڵپشتی بۆ حەماس و فەڵەستین دەربڕی لە دژی ئیسرائیل، لە ئێستادا ئێران وەك وڵاتێكی كاریگەر لە پشت چەكدارانی حەماسەوەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×