حكومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 پێشدەخات
  2023-10-13       277       


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەژمێرەی كۆتایی ساڵەوە چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی عێراق پێشبخات و دەشڵێت، “پێویستە هەرێم دانوستانەكانی دەستپێبكات بۆ یەكلاكردنەوەی مووچە نەدراوەكانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، حكومەتی عێراق ساڵانە(حساباتی خیتامی) ئەنجامدەدات و دەبێت بەر لە ساڵی نوێ سەرجەم مامەڵە داراییەكانی بە كۆتابهێنێت مامەڵە داراییەكانی ئەو ساڵە پێداچوونەوەی پێدەكرێت بۆیە چاوەڕواندەكرێت دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق پێشبخات.

راشیگەیاند، ئەو قەرزەی نێردراوە بۆ سێ مانگی ئەمساڵ بووە و بۆ مانگەكانی دیكەی ئەمساڵ پێویستە حكومەتی هەرێم دانوستانەكانی دەستپێبكات وهەوڵبدرێت چارەنووسی مووچە نەدراوەكان لەگەڵ بەغداد یەكلابكاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×